خالید موشیر ناوی خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له كۆمسیۆن تۆمار كردووه
خالید موشیر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خۆی به‌ربژێر ده‌كات

خاليد موشير كاپتنی یانه‌ی زێره‌ڤانی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد كه خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ربژێر ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 24 ئایاری 2018، خالید موشیر، كاپتنی پێشووی یانه‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر و دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ناوی خۆی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كردووه و له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی شاری دهۆك خۆی بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی كوردستان به‌ربژێر كردووه.
خالید موشیر پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و عێراقیش كردووه، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له وه‌رزشوانانی شاری دهۆك ده‌كات بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی پێبده‌ن و به‌ڵێنیان پێ ده‌دات له ئاست متمانه و داخوازییه‌كانی وه‌رزشوانانی شاره‌كه‌ی بێت.
بڕیاره له 30 ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.