پێكانه‌كه‌ی كارڤاخاڵ بۆ سێرجی رۆبێرتۆ ده‌بێته مانگی هه‌نگوینی
رۆبێرتۆ ته‌نیا چاوه‌ڕوانی یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بێته دی

سێرجی رۆبێرتۆ به‌رگریكاری بارسێلۆنا ناوی له لیستی یاریزانه به‌شداربووه‌كان بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا دوورخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت پێكانه‌كه‌ی كارڤاخاڵ به‌خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ رۆبێرتۆ بشكێته‌وه.
دانی كارڤاخاڵ، به‌رگریكاری لای راستی ریال مه‌درید شه‌وی رابردوو له فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بكات و به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
پێكانه‌كه‌ی كارڤاخاڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی له مۆندیال دروست كرد، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه یه‌كێكه له ڕه‌گه‌زه گرینگه‌كانی نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ مۆندیالی داهاتوو كه بڕیاره كه‌متر له 20 رۆژی دیكه له رووسیا ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت، سێرجی رۆبێرتۆ یه‌كه‌مین بژارده‌یه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كارڤاخاڵ له مۆندیال و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری ئیسپانیا ده‌كات تا گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌شداریكردن له مۆندیال بۆ هه‌ڵ بكات.