داڵكورد خاڵێكی به تامی سه‌ركه‌وتن له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوید وه‌رگرت
به ڤیدیۆ، سه‌رجه‌م رووداو و گۆڵه‌كانی یارییه‌كه ببینه

له گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی سویدی، یانه‌ی داڵكورد خاڵێكی له یانه‌ی ماڵمۆ وه‌رگرت.
داڵكورد سه‌ره‌تا له خوله‌كی 43 له رێگه‌ی عه‌مار ئه‌حمه‌د پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م كارلۆس ستراندبێرگ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ماڵمۆ یه‌كسان كرده‌وه.
داڵكورد له نێو ئه‌و یاریگه‌یه رووبه‌ڕووی ماڵمۆ بووه‌وه كه پێشتر ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگی 2015 له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه به زه‌حمه‌ت به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردیه‌وه و هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری كرد.
یانه‌ی داڵكورد ئه‌م وه‌رزه له كۆی 11 یاری، خاوه‌نی یه‌ك سه‌ركه‌وتن و دوو یه‌كسانبوونه، له خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه پله‌یه‌ك بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ماڵمۆ به 15 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی ده‌بیندرێت.