به وێنه: یه‌كێك له‌م 5 راهێنه‌ره شوێنی زیدان ده‌گرێته‌وه
میدیاكانی مه‌درید راهێنه‌ره به‌ربژێره‌كان بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیدان ئاشكرا ده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی زینه‌دین زیدان بڕیاری وازهێنانی له ریال مه‌درید راگه‌یاند، میدیاكانی مه‌درید به‌خێرایی 5 راهێنه‌ریان بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیزۆ بڵاو كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێكیان شوێنی زیزۆ بگرێته‌وه.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌ریه‌ك له ئارسن ڤینگه‌ر و ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ به‌ربژێرین بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیزۆ.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاسی مه‌دریدی ناوی 3 راهێنه‌ری دیكه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه لیستی ئه‌و راهێنهرانهن كه ریال مه‌درید به نیاز بكه‌وێته گفتووگۆ له‌گه‌ڵیان، كه پێكهاتوون له (راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یواكیم لۆف، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول و ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی).
