هانده‌رانی ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی زیدان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
زۆرینه‌ی هانده‌ران داوای ئه‌م راهێنه‌ره ده‌كه‌ن
.jpg)
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید له راپرسییه‌كدا شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تایبه‌ته به راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی ریال مه‌درید.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول 29%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و به پله‌ی یه‌كه‌م به‌ربژێر كراوه.
له پله‌ی دووه‌م ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام دێت كه 23%ـی ده‌نگه‌كانی بردۆته‌وه.
خۆزێ ماریا گوتی راهێنه‌ری لاوانی ریال مه‌درید به 20% له پله‌ی سێیه‌م دێت.
یواكیم لۆف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به 14%ـی ده‌نگه‌كان پله‌ی چواره‌می گرتووه.
زینه‌دین زیدان دوای ئه‌وه‌ی 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید برده‌وه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به فه‌رمی بڕیاری وازهێنانی له ریال مه‌درید.
.jpg)