یەكێتی چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
شاندێكی یەكێتی سەردانی لایەنەكان دەكات
K24 - سلێمانی
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی ناوخۆیی و دەرەوە تاوتوێ بكەن.
ھاژە غەفوور، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەستیپێكردووە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەند خاڵێك دەكەن وەك، رێكخستنەوەی ناوخۆی یەكێتی، ھەروەھا شاندێكی یەكێتی بەبێ جیاوازی سەردانی ھەموو لایەنەكان بكات بە مەبەستی یەكدەنگی كورد لە بەغدا و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، خاڵێكی دیكە ئەوەیە یەكێتی خۆی ئامادە دەكات بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان، كە پێشتریش شاندێكیان بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بەغدای كردبوو".
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "یەكێك لە تەوەرەكانی دیكەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی تاوتوێكردنی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنە، كە یەكێتی بە ھەموو شێوەیەك دژی رەتكردنەوەی ئەنجامەكانە".
ھ.م




