بڕیاره‌كانی عه‌بادی له‌باره‌ی كۆمسیۆنه‌وه وره‌ی سه‌لیم جبووری ده‌بوژێنێته‌وه
نووسینگه‌ی سه‌لیم جبووری: ئه‌و رێككارانه‌ی بۆ ئاشكراكردنی ساخته‌كارییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدان و پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاینده‌ی عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشوازی له بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و داواشی له په‌رله‌مانتاران كرد، به‌شداری له دانیشتنی سبه‌ی بكه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی جبووریدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه هاتووه، "بارودۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی له پرۆسه‌كه‌دا كراون، ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی گشتی وڵات هه‌بووه و چه‌ند قه‌یرانێكی نوێی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه هیچ پێویست نه‌بوو وڵات بخرێته ناو ئه‌و گێژه‌ڵۆكه‌وه، بۆیه ته‌واوی ئه‌و رێككارانه‌ی بۆ ئاشكراكردنی ساخته‌كارییه‌كان گیراونه‌ته به‌ر، له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدان و پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاینده‌ی گه‌لی عیراق ده‌كات".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌نرخێنێت و پیشوازی لێده‌كات، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ركراون و تێیدا كۆمه‌ڵێك رێككار بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به رێبازی دیموكراتیه‌ت له وڵات گیراونه‌ته به‌ر".
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه، "ئه‌و بڕیاره گرنگانه كه پشتگیر و ته‌واوكه‌ری بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانن له‌باره‌ی ده‌رهاوێشته‌كانی هه‌ڵبژاردن، ده‌كرێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری ریشه‌یی بكرێت و حكوومه‌تیش له زووترین كاتدا پێكبهێندرێت و دۆخی وڵاتیش سه‌قامگیر بكات".
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا داواشی له په‌رله‌مانتاران كرد، "له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاماده‌بن، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌و رێككارانه ته‌واو بكه‌ن، كه له په‌رله‌مان له دژی ساخته‌كارییه‌كان و پاراستنی سه‌لامه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی گیراونه‌ته به‌ر".
له دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، راسپارده‌كانی لێژنه‌ی باڵای پێداچوونه‌وه بۆ ساخته‌كاری و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژارن په‌سه‌ند كران، به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌سه‌ندكردنه‌ش، پێویسته به‌لایه‌نی كه‌م هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنی ده‌نگه‌كان له ته‌واوی بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێژه‌ی له 5% دووباره بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ساخته‌كارییه‌كانیش له %25 به‌ره‌و سه‌ره‌وه بوو، ئه‌وا ده‌بێت ته‌واوی ده‌نگه‌كان هه‌لاوێر بكرێنه‌وه.
هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، به‌هۆی بوونی ساخته‌كارییه‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له ده‌ره‌وه وڵات په‌سه‌ندكرد.
H.B