ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج هاتنى هێزى توركى بۆ شاره‌كه‌يان ره‌تده‌كاته‌وه
(يه‌په‌گه) رايگه‌ياندووه، ته‌واوى هێزه‌كانيان له (منبج) پاشه‌كشێ پێكردووه

K24 – ھەولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى شارى (منبج)، ره‌تيكرده‌وه رازى بێت به هاتنى سوپاى توركيا بۆ شاره‌كه‌يان.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى شارى (منبج) له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)وه دامه‌زراوه. به‌رپرسيارێتى ئه‌منى شاره‌كه‌ى له ئه‌ستۆيه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى (منبج) له لايه‌ن سوپاى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش پشتيوانيان لێده‌كرێت.
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، (شه‌ڕڤان ده‌روێش) له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) رايگه‌ياند، "ئێمه چاوه‌ڕوانين هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، راڤه‌ى خۆيان له باره‌ى رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ريكا و توركيا سه‌باره‌ت به (منبج) بخه‌نه‌ڕوو".
رۆژى (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ) له واشنتن له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ريكييه‌كه‌ى (مايك پۆمپيۆ)، رێككه‌وتنێكيان له باره‌ى كشانه‌وه‌ى (هه‌سه‌ده) له شارى (منبج) و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوبردنى ئه‌و شاره واژوو كرد.
(شه‌ڕڤان ده‌روێش) گوتيشى: "ئێمه ده‌توانيين ئاسايش و ئارامى (منبج) و سنووره‌كانى له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ده‌ره‌كى بپارێزين".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركيا ده‌يه‌وێت سياسه‌تى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت. گوێ به ره‌وشى ئارامى ناوچه‌كه نادات. له‌كاتێكدا له به‌شه‌كانى ديكه‌ى باكوورى سووريا شه‌ڕ، كوشتن، رفاندن و تاوانى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێن. به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى (جه‌رابلوس، باب، ئه‌عزاز و عه‌فرين) كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى توركيادان.
وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ره‌تيكرده‌وه، "هيچ زانيارييه‌كيان له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ريكا و توركيا سه‌باره‌ت به (منبج) واژوويان كردووه".
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياندبوو، به گوێره‌ى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى واژووكراو، هێزه‌كانى (هه‌سه‌ده) له رۆژئاواى فورات پاشه‌كشێيان پێده‌كرێت و ره‌وانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) رايگه‌ياندووه، ته‌واوى هێزه‌كانيان له (منبج) پاشه‌كشێ پێكردووه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر