به فه‌رمی هانده‌رانی لیڤه‌رپوول هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
ئه‌م هه‌واڵه هانده‌رانی لیڤه‌رپوولی تووشی شۆك كرد
.jpg)
یانه‌ی لیونی فره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا مانه‌وه‌ی نه‌بیل فه‌قیری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو راگه‌یاند.
لیڤه‌رپوول زۆر نزیك بوو له‌وه‌ی به 53 ملیۆن پاوه‌ند و به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رز نه‌بیل فه‌قیری هێرشبه‌ری لیۆن بباته رێزه‌كانی.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، یانه‌ی لیۆن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان نه‌بیل فه‌قیر له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه ئه‌و یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌ر له یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول له‌م هاوینه به 40 ملیۆن پاوه‌ند فابینهۆی له خولی فره‌نساوه گواسته‌وه، پڵانی دووه‌می ئه‌و راهێنه‌ره كڕینی نه‌بیل فه‌قیر بوو، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
نه‌بیل فه‌قیری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، وه‌رزی رابردوو 30 یاری له لیگ وه‌نی فره‌نسا كرد و 18 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كرد.
