"مۆندیالی 2018 گورزێكی كوشنده له وڵاته عه‌ربییه‌كان ده‌دات"
به‌شداریكردنی 4 وڵاتی عه‌ره‌ب له مۆندیال كێشه بۆ ئابووری وڵاته عه‌ره‌به‌كان دروست ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌نته‌رێكی توێژنه‌وه‌ی جیهانی كه بنكه‌كه‌ی له وڵاتی ئیماراته، مۆندیالی 2018ـی رووسیا زه‌برێكی كوشنده له ئابووری و كۆمپانیایه‌كانی وڵاته عه‌ره‌به‌كان ده‌دات.
كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تایبه‌ت به‌دواداچوونی ئابووری، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كۆمپانیا عه‌ره‌به‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له نێوان مانگی 6 و 7 كه مۆندیالی 2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت تووشی قه‌یرانی وه‌به‌رهێنان و داهات ده‌بێته‌وه، به‌وپێیه‌ی 93%ـی كارمه‌نده پیاوه‌كان له كاره‌كانیان داده‌بڕین و سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌ن، به رێژه‌ی 84%ـی ئافره‌تانیش به یارییه‌كانی مۆندیال سه‌رقاڵ ده‌بن.
یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ تا 12:00ـی شه‌و، ئه‌مه‌ش گه‌رمه‌ی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیایه‌كانی عه‌ره‌بییه له‌وكاتانه، ئه‌مه‌ش به‌زیان به‌سه‌ر داهاته‌كانیان دا ده‌شكێته‌وه.
له مۆندیالی 2018 چوار وڵاتی عه‌ره‌بی (میسر، مه‌غریب، توونس و سعوودیه) به‌شداریی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش زیاتر كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كان به‌سه‌یركردنی یارییه‌كان سه‌رقاڵ ده‌كات.
توێژنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ته‌نانه‌ت 32%ـی خاوه‌نی كۆمپانیا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش پلانیان بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی مۆندیال داناوه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی دیكه‌ش جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه ره‌نگه له گه‌رمه‌ی یارییه‌كانی مۆندیال زیاتر له‌و رێژه كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كان كێش بكات.
رۆژی پینجشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره به‌كاتی كوردستان، به یاری نێوان (رووسیا و سعوودیه) مۆندیالی 2018ـی رووسیا له یاریگه‌ی لۆژنیكی له شاری مۆسكۆ ده‌ستپێده‌كات.