ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات: ئاماده‌ى گفتوگۆى بێ مه‌رجين له‌گه‌ڵ ديمه‌شق
ئاماده‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى وتوێژى بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ديمه‌شق

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، ئاماده‌ن به بێ مه‌رجى پێشوه‌خته دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ديمه‌شق بكه‌ن.
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، (حكمه‌ت حه‌بيب) به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى راگه‌ياند، "هێزه سه‌ربازى و سياسييه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى وتوێژى بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ديمه‌شق".
گوتيشى: "ئه‌و دوو هێزه، ده‌توانن له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورێك، كه هه‌مووان له ئه‌رك و ماف‌دا يه‌كسان بن، بگه‌نه چاره‌سه‌رى كێشه‌كان".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌يان وه‌ك "ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كى ده‌ڕوانێته بوون و مانه‌وه‌ى هێزه بيانييه‌كان له‌سه‌ر خاكى سووريا".
هه‌روه‌ها گوتى: "چاومان له‌وه‌يه له قۆناغى داهاتوودا سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه بيانيانه‌ى هاتوونه‌ته ناو خاكى سوورياوه پاشه‌كشێ بكه‌ن و گفتوگۆيه‌كى ناوخۆيى له پێناو چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان بێته ئاراوه".
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، پێشوازى له كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له لايه‌ن ديمه‌شقه‌وه ده‌كه‌ن.
پێش چه‌ند رۆژێك، سه‌رۆكى سووريا، (به‌شار ئه‌سه‌د) رايگه‌ياندبوو، ته‌نيا كێشه‌يه‌ك له سووريا بوونى هه‌بێت، مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتييه و ئه‌وانيش يان به گفتوگۆ يانيش به رێگه‌ى سه‌ربازى ده‌بێت ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان راده‌ستى سوپا بكه‌نه‌وه.
بڕياره "كۆنگره‌ى گفتوگۆى نيشتيمانى" له ديمه‌شق ئه‌نجامبدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكى به‌رهه‌ڵستكارانى نزيك له ديمه‌شق سه‌ردانى پارێزگاى (حه‌سه‌كه)يان له رۆژئاواى كوردستان كرد و سه‌ركرده كورده‌كانيان له‌و پارێزگايه بانگهێشتى كۆنگره‌كه كرد.
به‌رپرسێكى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورد له (حه‌سه‌كه) به ئاژانسه فه‌ره‌نسييه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و شانده‌ى هاتووه‌ته (حه‌سه‌كه) هه‌وڵ ده‌ده‌ن ميانگيرى له نێوان هێزه كوردييه‌كان و حكومه‌تى سووريا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان.
ئ.ر