به ڤیدیۆ... مشكێك پێشبینی بۆ یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات
براوه‌ی نێوان سعوودیه و رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ستنیشان ده‌كات
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دوای كۆتایی هاتنی ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018، یاری نێوان سعوودیه و رووسیا له یاریگه‌ی لۆژنیكی له مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت.
له یاری كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2018، رووسیا و سعوودیه له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به ناوبژیوانی نیستور فابیانی ئارجێنتینی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
پێش ده‌ستپێكی ئه‌و یارییه، مشكێك پێشبینی بۆ ئه‌و یارییه ده‌كات و رووسیا به براوه‌ی یارییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.