"له یه‌ك رۆژ ناخۆشترین و خۆشترین شت له ژیانی دا روویدا"
ئه‌و یاریزانه‌ی مه‌غریب كه به هه‌ڵه گۆڵی له خۆیان كرد خۆشترین رۆژی تێپه‌ڕ كرد
دوای ئه‌وه‌ی عه‌زیز بوهدوز هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب یه‌كه‌مین گۆڵی له مۆندیالی 2018ـی رووسیا به هه‌ڵه له دژی خۆیان تۆمار كرد، هاوشانی ئه‌و رووداوه ناخۆشه، رووداوێكی خۆشی هاتۆته‌ڕێ.
هه‌ینی رابردوو له یاریی نێوان مه‌غریب و ئێران له دوایین خوله‌كی یارییه‌كه، عه‌زیز بوهدوز به لێدانی سه‌ر گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان كرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه ناخۆشترین رووداوی ژیانی من بووه، به‌ڵام هه‌ر له‌و رۆژدا خۆشترین رووداوم هاته ڕێ، كاتێك بوومه باوكم و یه‌كه‌مین منداڵمان له دایكبوو.
عه‌زیز بوهدوز هێرشبه‌ری یانه‌ی سانت پاوڵی كه یانه‌یه‌كی پله‌دووی ئه‌ڵمانیایه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ژیانی پیشه‌گه‌ری و تۆپی پێ هه‌موو شتێك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ده‌شڵێت: من له‌و رۆژه‌دا كه گۆڵم به هه‌ڵه له‌خۆمان كرد، خێزانه‌كه‌م موژده‌ی هاتنه دونیای یه‌كه‌مین منداڵی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن پێ راگه‌یاندم، ئه‌مه‌ش خۆشترین ساتی من بوو.
عه‌زیز بوهدوز گوتیشی: ئێستا هه‌موو شتێكمان له‌بیركردووه و خۆمان یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر پورتوگال ئاماده‌ده‌كه‌ین و دهمانهوێته له‌و یارییه‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو شتێك بكه‌ینه‌وه.