ئاستی بەرھەمی نەوتی كێڵگەی گەرمیان یەك ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە

له‌ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی كێڵگه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی رووسی، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاستی بەرھەمی نەوتی لەرێی كێڵگەی گەرمیانەوە یەك ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە.

كۆمپانیای لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووه‌، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە كێڵگەكه‌ یەك ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە و قۆناخى یه‌كه‌می زیادكردنی ئاستی بەرھەمھێنان لەو كێڵگەیە كۆتایی پێھاتووە.

كۆمپانیاكه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاشكرای ده‌كات، لە ئێستادا بەرھەمی رۆژانەی گەیشتووەتە 25 ھەزار بەرمیل.

ئەو كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەشداوە، بەردەوامدەبێت لە پەرەسەندنی كێڵگەی گەرمیان تا ئەو كاتەی ئاستی بەرھەمێنانی رۆژانەی دەگاتە 35 ھەزار بەرمیل.

كۆمپانیای گاز پرۆم لە ساڵی 2011 دەستی بە كاركردن لە كێلگەی نه‌وتی گەرمیان كردووە و لە ساڵی 2015وە توانی بەفەرمی دەست بە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە رێگەی ئەو كێڵگەیەوە بكات.

ا. م

Fly Erbil Advertisment