به ڤیدیۆ... رووسیا له راماڵینی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌به‌كان به‌رده‌وامه
به فه‌رمی رووسیا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/Sport/SALAH-RUSIA.jpg)
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018، هه‌ڵبژارده‌ی رووسیای میواندار سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر میسردا تۆمار كرد و به فه‌رمی وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده گه‌یشته قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2018.
له یاریگه‌ی كریستۆڤسكی، رووسیا و میسر به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی رووسه‌كان كۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام گێمی دووه‌م پڕگۆڵ بوو، سه‌ره‌تا ئه‌حمه‌د فه‌تحی به‌رگریكاری میسر به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 59 دینیس چێرچیف برینه‌كانی میسری قوڵتر كرده‌وه و گۆڵی دووه‌می رووسیای تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 62 (ئارتیم دزیوبا) گۆڵی سێیه‌می رووسیای تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 73 محه‌مه‌د سه‌ڵاح به لێدانی پێناڵتی یه‌كه‌مین گۆڵی له مێژووی خۆی له مۆندیال تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش چواره‌مین گۆڵی میسر بوو كه له مۆندیال تۆمار كراوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو سعوودیه و میسر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و ئۆروگوای له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.