سامپاولی: ناداده‌په‌روه‌ری و زوڵمێكی زۆر له مێسی ده‌كرێت
سامپاولی: هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت مێسی كێیه
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر كرواتیا به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له لیۆنێل مێسی كرد.
سامپاولی له پرێس كۆنفرانسه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی له باره‌ی مێسی ده‌ربڕی.
"هه‌موو كات ئه‌و قسیه‌م گوێ لێ ده‌بێته‌وه، كاتتێك ئارجێنتیا گۆڵ تۆمارده‌كات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت، ده‌ڵین ئارجێنیتیا بردیه‌وه، هه‌ر كاتیكیش بدۆریت ته‌نیا شكسته‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی مێسی و ده‌ڵێن: تانگۆ به‌هه‌ڵه‌ی مێسی دۆڕا، به‌ڕاستی ئه‌م قسه‌یه زۆر بێزاركه‌ره و زوڵم و داده‌په‌روه‌رانه‌یه به‌رامبه‌ر لیۆ ده‌كرێت."
"مێسی وه‌كو هه‌ر یاریزانێكی دیكه له ژیر فشاره و ئه‌ویش بۆی هه‌یه له یارییه‌ك باشبێت و له‌ی یارییه‌ك خراپ، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین میسی باشترینیی جیهانه، ناكریت ته‌نیا بیر له‌وه بكیه‌نه‌وه بۆچی مێسی سه‌ركه‌وتن بۆ تیمه‌كه‌ی تۆمار ناكات، له كاتێكدا ئه‌مه به‌ته‌نیا كاری مێسی نییه، كاری هه‌موو یاریزانه‌كانه و كاری منیشه."
"له باره‌ی له‌ده‌ستدانی پێناڵتییه‌كه به‌رامبه‌ر به ئایسلاند قسه‌ی زۆر كرا، ئه‌و كاته‌ی میسی چووه سهرتۆپهكه من خه‌ریك بوو ئاهه‌نگ بگێرم، به‌ڵام كه گۆڵی نه‌كرد هه‌ستم نه‌كرد كه میسییه و جیاوازی نه‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریزانێكی دیكه گۆڵی نه‌كردبا."