له مۆندیالی 2018، پورتوگال و عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه
ئه‌م یارییه له میدیاكان هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه

له یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 جیاواز له سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان له هه‌ر یارییه‌ك ئاڵای هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر درێسی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده داده‌نێرێت.
له یارییه‌كی دوێنێی نێوان ئێران و پورتوگال، وڵاتی رووسیا و به هه‌ڵه ناوی عێراق له جیاتی ئێران نووسرا بوو.
مۆندیالی 2018 بۆ یه‌كه‌مجار له رووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌گوێره‌ی میدیاكان ئه‌و وڵاته تا ئه‌م كاتانه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه كه له یارییه‌كه‌ی دوێنێی پورتوگال و ئێران روویدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له لایه‌ن به‌رپرسانی رووسیا روونكردنه‌وه‌ی خێرا به‌دوای خۆیدا بێنێت.
.jpg)