به فه‌رمی، میلان به قورسی سزا درا
له پاڵه‌وانێتی یۆرۆپالیگ ده‌ركرا

به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاریدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به یاری خاوێن، یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی سزا دا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، یوێفا له دوو به‌ییاننامه‌ی جیاوازدا، سڕكردنی ئه‌ی سی میلانی له پاڵه‌وانییه‌تیه ئه‌وروپییه‌كان راگه‌یاند، به‌مه‌ش میلان له به‌شداریكردن له یۆرۆپالیگ دوورده خرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پێگه‌ی فه‌رمی یوێفا بڵاویكرده‌وه كه یانه‌ی میلان سیسته‌می یاری خاوێنی شكاندووه، به‌هۆی یاریكردن به دارایی و پاره‌ی یانه‌كه له كڕینی یاریزانان بۆ دوو ساڵ له پاڵه‌وانییه‌تیه ئه‌وروپییه‌كان بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام دواتر یوێفا به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه و سزادانی میلان ته‌نیا بۆ وه‌رزی داهاتوو راگه‌یاند.
به‌مه‌ش ئه‌ی سی میلان وه‌رزی داهاتوو له یارییه‌كانی یۆروپالیگ ناتوانێت به‌شداریی بكات. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه بلیتی یۆروپالیگی مسۆگه‌ركرد بوو.