"پاشا نه‌وت زیادكه‌ نرخه‌كه‌ی به‌رزه‌"

لەسەر بەرزی نرخی نەوت ترەمپ تەلەفون بۆ پادشای سعودییە دەکات

K24 - هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفونی نێوان خۆی و شا سەلمان، پادشای سعودییە، لەبارەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشکرا دەکات.

ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی: "قسەم لەگەڵ شا سەلمانی سعودییە کرد و بۆم روونکردنەوە، بەهۆی نا دڵنیایی و ناکارایی وڵاتانی ئێران و ڤەنزیۆلا، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دوو ملیۆن بەرمیل زیاد بکات چونکە نرخی نەوت زۆر بەرزە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکراشیکردووە: "شا سەلمان بەو داوایە رازیبووە".

بەهۆی زیادبوونی داخوازی سەر نەوت و زیادنەکردنی بەرهەمهێنانی لەلایەن چەند وڵاتێکەوە، نرخی نەوت بۆ نزیکەی 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک زیادی کردووە، ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی ئەمەریکایە بۆ فشار خستنە سەر چەند وڵاتێک لە رێگای کەمی نرخی نەوتەوە.

Fly Erbil Advertisment