نزیكترین كه‌سی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرا
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كوڕی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعش، له نزیك شاری حیمسى سووریا كوژراوه.
هه‌ندێك له میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كوڕه‌كه‌ی به‌غدادی ناوی (حوزه‌یفه به‌دری)یه و له نزیكی وێستگه‌ی له‌یزه‌ری شاری حیمس كوژراوه.
تا ئێستاش هیچ راپۆرتێكی میدیایی باسی له‌وه نه‌كردووه، ئایا به‌غدادی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا بووه له‌و شوێنه یاخود نا.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه له حوزه‌یرانی 2014، له شاری مووسڵی عێراق، ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راگه‌یاند و ماوه‌ی سێ ساڵ مایه‌وه، ئێستا له ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراقه، وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن.
ا. م