ئیبراهیمۆڤیچ: دڵنیام سوید له ئینگلاند ده‌باته‌وه
زڵ‌اتان له یارییه‌كه‌ی سوید و ئینگلاند ئاماده ده‌بم و كه‌سیش ناتوانێت گۆڵ له سوید بكات
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/Sport/skysports-zlatan-ibrahimovic_4263024.jpg)
ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبه‌ری پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی سوید بڕیاریداوه له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئینگڵاند ئاماده بێت.
ئه‌م یاریزانه36 ساڵیه له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ئێكسپێرسنی سویدی ده‌ڵێت: زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژارده‌كان بتوانن گۆڵ له سوید بكه‌ن یان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن و پێیوایه سوید ده‌توانێت له ئینگڵاند بباته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: من سویدیم و متمانه‌م به چانسی هه‌ڵبژارده‌كه‌م هه‌یه، زڵ‌اتان هه‌روه‌ها به گاڵته‌وه گووتی ده‌بینین دێڤید بێكهام چ قسه‌یه‌ك ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ئینگڵاند به‌رامبه‌ر سوید ده‌دۆڕێت.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له چاره‌كی كۆتایی جامی جیهانی 2018، له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره سوید و ئینگلاند به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.