كه‌ڵه‌شێره‌كانی فره‌نسا گه‌یشتنه قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیال
فره‌نسا چاوه‌ڕوانی براوه‌ی به‌رازیل و به‌لجیكا ده‌كات

هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئۆروگوای هێنا و گه‌یشتنه قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
له خوله‌كی 40 رافایل ڤاران به‌رگریكاری ریال مه‌درید به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی فره‌نسای له دژی ئۆروگوای تۆمار كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی.
دواتر له گێمی دووه‌م و به دیاریكراوی له خوله‌كی 61 ئانتوان گریزمان هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گۆڵی دووه‌می فره‌نسای زیاد كرد، به‌مه‌ش گریزمان بووه دووه‌م یاریزانی فره‌نسا له دوای پاتریك ڤیێرا كه له مۆندیالی 2006 گۆڵی كرد و گۆڵیشی دروست كرد.
بیارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵی خاوێن له به‌رژه‌وه‌ندی فره‌نسا كۆتایی هات، ئۆروگوای ماڵئاوایی كرد و فره‌نساش له قۆناخی پێشكۆتایی چاوه‌ڕوانی براوه‌ی نێوان به‌لجیكا و به‌رازیل ده‌كات.