به فه‌رمی به‌لجیكا پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2018ـی به‌ده‌ستهێنا
بزانه دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان به‌لجیكا و ئینگلاند چی روویدا
هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئینگلاند هێنا و به فه‌رمی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2018ـی رووسیای به‌ده‌ستهێنا.
له‌سه‌ر دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م له یاریگه‌ی كریستۆڤسكی به ناوبژیوانیه‌تی عه‌لی ره‌زا ئه‌فغانی به‌لجیكا و ئینگلاند رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
له خوله‌كی 4 تۆماس مونیر گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌لجیكای له دژی ئینگلاند تۆمار كرد. یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 82ـی گێمی دووه‌م به‌لجیكا له رێگه‌ی ئیدین هازاردی كاپتن گۆڵی دووه‌می زیاد كرد و به فه‌رمی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی 2018ـی به‌ده‌ستهێنا.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ تۆماس مونیر ده‌یه‌مین یاریزانی جیاوازی به‌لجیكا بوو له مۆندیالی 2018 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
ـ پێشتر ته‌نیا فره‌نسا له مۆندیالی 1982 و ئیتاڵیا له مۆندیالی 2006 توانیویانه 10 یاریزان جیاواز له یه‌ك مۆندیال گۆڵ بكات.
ـ ئیدین هازارد له دوایین 25 یاری، به‌شداریی 25 گۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا كردووه، 12 گۆڵ و 13 ئاسیستی هه‌بووه و به‌رێژه‌ی 100% سه‌ركه‌وتوو بووه.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا مێدالیای رۆنز بباته‌وه.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له مۆندیالی 2018 تووشی سێیه‌مین شكست بوو، بووه خاوه‌نی پله‌ی چواره‌می ئه‌م مۆندیاله.