خراپترین هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2018 ده‌ستنیشان كران
ریزبه‌ندی 5 خراپترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی رووسیا ببینه

به گوێره‌ی چه‌ند پێوه‌رێك هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین كه له قۆناخی 16 ماڵئاوایی كرد به خراپترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌ستنیشان كراوه.
له راپرسییه‌كی پێگه‌ی sport360، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێتنتینا پێشه‌نگی خراپترین هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2018ـی گرتووه.
ئارجێنتین له 4 یاری مۆندیال، یه‌ك سه‌ركه‌وتن، یه‌كسانبوونێك و 2 شكستی به‌رامبه‌ر كرواتیا و فره‌نسا هاته‌ڕێ، له كاتێكدا خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره بوو كه له خول و یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا یارییان ده‌كرد.
ئه‌ڵمانیای هه‌ڵگری ناسناوی 2014 له‌م مۆندیال به دووه‌م خراپترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی 2018 ده‌ستنیشان كرا.
مانشافته‌كان له‌م مۆندیال خراپترین ریكۆردی ڕه‌شیان له مێژووی وڵاته‌كه‌یان له مۆندیال تۆمار كرد، كاتێك له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاواییان له مۆندیالی رووسیا كرد.
ئیسپانیا به سێیه‌م خراپترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیال ده‌ستنیشان كرا، ماتادۆره‌كان له قۆناخی 16 به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خاڵی سزا به رووسیای میوانداری مۆندیال دۆڕا و ماڵئاواییان كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی میسر كه دوای 28 ساڵ دابڕان به‌شداریی مۆندیالی 2018ـی كرد، به‌ڵام به چواره‌م خراپترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیال ده‌ستنیشان كرا، به‌وپێیه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌وره بوو، له سه‌رووی هه‌موویان محه‌مه‌د سه‌ڵاح، كه‌چی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما كه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریی له مۆندیال كرد، به پێنجه‌م خراپترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیال ده‌ستنیشان كرا.