دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره پێیانوایه له یاریی كۆتایی مۆندیال خیانه‌ت كراوه
خیانه‌ته‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن
گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هێرشبه‌رێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای، ره‌خنه‌ی توندیان له ناوبژیوانی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018 ده‌گرن و پێیانوایه له رێگه‌ی سیسته‌می ڤار خیانه‌تێكی گه‌وره‌یان له كرواتیا كرد.
ئیكه‌ر كاسیاس كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و هه‌ڵگری ناسناوی جامی جیهانی 2010، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی SportStarLiveـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نێستۆر فابیانی ناوبژیوانی ئارجێنتینا زوڵمێكی گه‌وره‌ی له كرواتیا كرد، چونكه لێدانێكی پێناڵتی نادروستی بۆ فره‌نسا هه‌ژمار كرد.
كاسیاس له رێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر ده‌شڵێت: له یاریی كۆتایی مۆندیال هه‌رگیز ئه‌و جۆره پێناڵتیانه هه‌ژمار ناكرێن.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له خوله‌كی 38 له رێگه‌ی سیسته‌می ڤار و به لێدانی پێناڵتی له دژی كرواتیا پێشكه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی تۆپێك له ناوی سزای كرواتیا به ده‌ستی ئیڤان پێرسیچ كه‌وت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، لویس سوارێز هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای له قۆناخی 8ـی مۆندیال كرانه ده‌ره‌وه، پشتگیری بۆچوونه‌كه‌ی كاسیاس ده‌كات و ده‌ڵێت: جیا له‌وه فره‌نسا گۆڵێكیشی به ئۆفساید كرد و سیسته‌می ڤاریش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.
له فایناڵی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له كرواتیای برده‌وه، كه‌ڵه‌شێره‌كان بۆ دووه‌مجار له مێژوویاندا ناسناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.