مباپێ سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی له مۆندیال ده‌ستی كه‌وت به هه‌ژارانی به‌خشی
مباپێ له ته‌مه‌نی 19 ساڵی ریكۆردی گه‌وره‌ی له خێركردن به منداڵ و هه‌ژاران تۆمار كرد
.jpg)
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بڕیاری داوه ئه‌و شایسته داراییانه‌ی له مۆندیالی 2018 به‌هۆی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌ستی كه‌وتووه بیكاته نێو پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی.
كلیان مباپێ له مۆندیالی 2018ـی رووسیا 4 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد و له یاری فایناڵیش كاتێك فره‌نسا 4 به 2 له كرواتیای برده‌وه، مباپێ گۆڵێكی كرد و رۆڵی گه‌وره‌ی له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه هه‌بوو.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا ئاشكرای كرد كه كلیان مباپێ بڕیاریداوه سه‌رجه‌مه ئه‌و مووچه و پاره‌یه‌ی له مۆندیال ده‌ستی كه‌وتووه بیداته رێكخراوی Premiers de Cordeeـی كه تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی پێداویستی منداڵانی هه‌ژار و په‌ره‌پێدان و په‌روه‌رده‌كردن و ئاستی زانستی منداڵه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانی جیهان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، مباپێ نزیكه‌ی 17 هه‌زار پاوه‌ندی بۆ هه‌ر یارییه‌كی مۆندیال له رووسیا ده‌ستكه‌وتووه و كۆی شایسته داراییه‌كانی مباپێ گه‌یشتۆته 265 هه‌زار پاوه‌ند كه به‌هۆی بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیال ده‌ستی خستووه.
سبستیان رووفن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه، سووپاس و ستایشی گه‌نجه ته‌مه‌ن 19 ساڵییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه مباپێ پێشتریش به‌شێكی زۆر له داهاتی خۆی خستۆته خزمه‌تی ئه‌و رێكخراوه.
كلیان مباپێ بچووكترین یاریزانی مۆندیالی 2018 بوو، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی وه‌رگرت، مباپێ به 160 ملیۆن پاوه‌ند له مۆناكۆ په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد و له دوای نێیمار دووه‌م گرانبه‌هاترین یاریزانی تۆپی پێیه له مێژوودا.