ڤینگه‌ر گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی مێسی ئاشكرا ده‌كات
ڤینگه‌ر گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی خۆی ده‌خاته ڕوو

ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری فره‌نسی له لێدوانێكدا مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ له ئارسێناڵ به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ژیانی وه‌سف ده‌كات، له وه‌ڵامێكیشدا خاڵی لاوازی لیۆنێل مێسی ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئارسن ڤینگه‌ر له زنجیره‌یه‌ك لێدوان كه له پێگه‌ی standardـی بریتانیا بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێت: بۆ یاریزانان و راهێنه‌رانیش پێویسته هه‌میشه به دوای تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ و ركابه‌ری زیاتر هه‌وڵبده‌ن، من داخ بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه 22 ساڵم له یانه‌ی ئارسێناڵ تێپه‌ڕ كرد.
ڤینگه‌ر گوتیشی: واهه‌ست ده‌كه‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌م له ژیانی خۆم كرد، كاتێك 22 ساڵی ته‌مه‌نی خۆم له یانه‌ی ئارسێناڵ زیندانی كرد.
ڤینگه‌ر گوتیشی: ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م كه به‌هۆی مانه‌وه‌ی من له ئارسێناڵ تووشی ئازار و خه‌م بوون.
ڤینگه‌ر له لێدوانێكی جیاوازدا، ده‌ڵێت: هیچ یاریزانێكی كامڵ و ته‌واو له جیهاندا نییه، هه‌موو یاریزانێك خاڵی لاوازی هه‌یه، راسته مێسی نموونه‌ی هه‌موو یاریزانه‌كانی جیهانه و زۆر باسی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌ویش له تۆپی به‌رز و ئاسمانی و لایه‌ن و شێوازی به‌رگری زۆر خراپه و خاڵی لاوازی ئه‌و یاریزانه‌یه.
ڤینگه‌ر ده‌شڵێت: مێسی زۆر ناگه‌ڕێته‌وه نێو ناوچه‌ی سزای خۆیان، چونكه ناتوانێت به‌باشی تۆپه‌كان بپچڕێنێت و به‌رگری بكات.
ڤینگه‌ر له 1996 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵی وه‌رگرت و له هاوینی 2018 وازی هێنا و ئۆنای ئێمری چووه شوێنه‌كه‌ی.
