له هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران تۆڵه‌ی خۆی له عێراق كرده‌وه
دوای یارییه‌كه، راهێنه‌ری هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چیان گوت؟

له دووه‌مین یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق و ئێران له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری، ئه‌مجاره‌یان یاری تۆڵه‌كردنه‌وه بوو بۆ ئێران.
دوای چوار رۆژ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی یاری یه‌كه‌م، كاتێك عێراق به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه شكستی به ئێران هێنا، ئه‌مجاره‌یان هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به گۆڵێكی خاوێن تۆڵه‌ی خۆی له عێراقی درواسێی كرده‌وه. گۆڵه‌كه‌ی ئێران له خوله‌كی 75 گێمی دووه‌م له لایه‌ن ره‌زا جه‌بار تۆماری كرد.
دوای یارییه‌كه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران به‌شدارییان له پرێس كۆنفرانسێك كرد، راهێنه‌ری ئێران سووپاسی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه پێشكه‌شیان كرد.
گرانیكار راهێنه‌ری كرواتی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوویان گه‌ڕانده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری ئۆڵمپی ئێران ده‌ڵێت: عێراق خاوه‌نی راهێنه‌رێكی زیره‌ك بوو، زوو هه‌ڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی راست ده‌كرده‌وه و ده‌رفه‌تی كه‌م به من ده‌دا تا بیقۆزمه‌وه، به‌ڵام له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ توانیم هه‌ڵه‌كانی تیپی خۆم چاره‌سه‌ر بكه‌م و سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق، له وه‌ڵامێكی كوردستان24، ڕه‌تی كرده‌وه كه بۆ پاڵه‌وانێتی داهاتووی عێراق بانگهێشتی هیچ یاریزانێكی كورد بكه‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌و پێكهاته‌ی ئێستا هیچ یاریزانێكی دیكه زیاد ناكه‌ن.
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد ده‌شڵێت: فه‌رحان شوكر ئاستی دابه‌زیوه و ئه‌حمه‌د سه‌رتیپ كه پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كردووه، ناوی له لیستی 50 یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كه بوو، به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی له لیستی 20 یاریزانه‌ك بمێنێته‌وه.