ریال مهدرید به خێرایی بۆ گواستنهوهی ویلیان هاته سهرهێڵ
ئهوهی به بارسێلۆنا نهكرا، دهیهوێت پێرێز بۆ ریال مهدریدی بكات

پێگهی دهیلی مهیلی بریتانیا به پشتبهشتن به ههندێك سهرچاوهی تایبهتی خۆی و بهشێك له میدیاكانی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانهی ریال مهدرید بهخێرایی بۆ گواستنهوهی ویلیانی ناوهراستكاری یانهی چێڵسی هاتۆته سهرهێڵ.
دوای ئەوەی بارسێلۆنا وازی لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ویلیان هێنا و بەهۆی ئەو پارە زۆرەی چێڵسی داوای دەکرد بۆ فرۆشتنی ویلیان، بارسێلۆنا مالکۆمی گواستەوە ریزەکانی، بەڵام ئێستا ریال مەدرید هاتووەتە سەرهێڵ و یانە مەدریدییەکە دەیەوێت لەگەڵ تیبۆ کۆرتوا ویلیانیش بباتە ریزەکانی.
بەگوێرەی ههمان سهرچاوه، ریال مەدرید ١٠٠ ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ویلیان و کۆرتوا لە چێڵسییەوە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام بلووز داوای پارەیەکی زۆر لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە ویلیان دەکات و ئامادە نییە بە کەمتر لە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بڕازیلییە بفرۆشێت.
ریال مەدرید پێشتر بۆ کڕینی هازارد لەسەر هێڵ بوو، بەڵام دوای ئەوەی چێڵسی نرخی ئەو یاریزانە بەلجیکییەی بەرزکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا ریال مەدرید وازی لە کڕینی هازارد هێنا و ئێستا بیر لە کڕینی ویلیان دەکاتەوە.