لیۆناردۆ موژده‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هانده‌رانی میلان راگه‌یاند
پێشبینی ده‌كرێت 2 ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا درێسی میلان بپۆشن

لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی ئه‌یسی میلان له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی 2 هێرشبه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه، ده‌شڵێت: هیچ پلانێكمان بۆ گۆڕینی راهێنه‌ر نییه و بیرمان له گواستنه‌وه‌ی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتیش نه‌كردۆته‌وه و متمانه‌ی ته‌واومان به جینارۆ گاتوزۆی راهێنه‌ر هه‌یه.
لیۆناردۆ یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی ئه‌یسی میلان له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی (فووتبۆڵ ئیتاڵیا) ده‌ڵێت: گاتوزۆ تادێت ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی باشتر ده‌بێت و زیاتر میلان پێشده‌خات و هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی یانه‌كه‌مان بیرمان له دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره و شوێنگره‌وه‌ی به كۆنتی نه‌كردۆته‌وه.
لیۆناردۆ گوتیشی: ئێمه تاڕاده‌یه‌ك قه‌یرانی داراییمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین و ئالڤارۆ مۆراتا ده‌ده‌ین.
لیۆناردۆ ئاشكراشی كرد كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ریه‌كه له كارلۆس باكای كۆلۆمبی و نیكۆلا كالینچی كرواتی ریزه‌كانی میلان جێده‌هێڵن.