"ریال مه‌درید بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆراتا هاته سه‌رهێڵ"
مۆراتا ئاماده‌كاری بۆ رۆیشتن له چێڵسی ده‌كات

به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئالڤارۆ مۆراتا ئاماده‌كاری بۆ ماڵئاواییكردن له چێڵسی ده‌كات و یانه‌ی ریال مه‌دریدیش بڕیاریداوه باوه‌ش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت ئالڤارۆ مۆراتا بۆ ریزه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه ماوریسیۆ ساری راهێنه‌ری چێڵسی به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه مۆراتا له پلانه‌كانی ئه‌و جێگه‌ی نابێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید خواستی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ربڕیوه.
ئالڤارۆ مۆراتای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده چێڵسی، مۆراتا 48 یاری بۆ چێڵسی كردووه و 15 گۆڵی تۆمار كردووه، 95 یاری بۆ ریال مه‌دریدیش كردووه و 31 گۆڵی هه‌بووه، له یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له 93 یاری 27 گۆڵی كردووه.