بەڕێوەبەری کارەکانی کۆرتوا فشار دەخاتە سەر چێڵسی رێگا بە گۆڵپارێزەکەیان بدەن بچێتە ریال مەدرید
بەڕێوەبەری کارەکانی کۆرتوا: کۆرتوا دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید و بەرپرسانی چێڵسیش ئەمە باش دەزانن

بەڕێوەبەری کارەکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی چێلسی فشاری زیاتر دەخاتە سەر بەرپرسانی چێڵسی تاکو رێگا بە کۆرتوا بدەن بچێتە ریال مەدرید.
كریستۆڤ هینرۆتای به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی تیبۆ كۆرتوا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی رایدەگەیەنێت گۆڵپارێزه بهلجیكیەکە سووره له‌سه‌ر جێهێشتنی یانه‌ی چێڵسی و په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال مه‌درید، دووپاتیشیده‌كاته‌وه ئه‌م داخوازیه‌ی كۆرتوای به كارگێری بلووزی راگه‌یاندووه.
كۆرتوا له ماوه‌ی رابردوو به راشكاوی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر رێگه‌ی رۆیشتنی لێ بگرن ئه‌وا وه‌رزی داهاتوو به سه‌ربه‌ستی په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه ره‌نگه چێڵسی به ناچاری به بڕه پاره‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ببێت پێش ئه‌وه‌ی به خۆڕایی یانه‌كه جێبهێڵێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كۆرتوا بۆ رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ده‌ڵێت له هه‌موو شوێنێك خوێندوومه‌ته‌وه كه چێڵسی ئازادی به كۆرتوا دەدات چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، لە کاتێکدا کۆرتوا دەیەوێت لە خێزانەکەی نزیک بێت و بگەڕێتەوە مەدرید، ئۆفەرێکی باشیش لە بەردەم بەرپرسانی چێڵسییە بۆ ئەوەی رازی بن بە فرۆشتنی کۆرتوا.