ڤاڵڤێردی ئه‌م منداڵه ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی ئینیێستا
له دوایین یاری ئه‌م یاریزانه خۆی سه‌لماند كه سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئینیێستای هه‌ڵگرتووه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی نوێ، یاریزانێكی تیپی دووه‌می بارسا بكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و یارییه دۆستانه‌كانی به‌رامبه‌ر رۆما و ئه‌یسی میلان، ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی له‌م 2 یارییه تاقی كردۆته‌وه و به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی راكێشاوه.
بارسێلۆنا دوو یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجامداوه، هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی دۆڕاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆته هۆی دڵخۆشی ڤاڵڤێردی ئاستبه‌رزی (ریكی پیۆگ) بووه كه وه‌ك ناوه‌راستكار له هه‌ردوو یارییه‌كه تاقی كردۆته‌وه و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه.
له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌یسی میلان و بارسێلۆنا كاتێك یارییه‌ك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه ئیتاڵیاییه‌كه ته‌واو بوو، ئاستبه‌رزی ریكی پیۆگی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا جینارۆ گاتوزۆی راهێنه‌ری میلانی ناچار كرد كه له پرێس كۆنفرانسێكی تایبه‌ت ستایشی ئه‌م یاریزانه بكات و به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی داهاتووی وه‌سف كرد.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه لیۆنێل مێسی زۆر گرینگی ئه‌م یاریزانه لاوه ده‌دات و ڤاڵڤێردیش ده‌یه‌وێت ریكی پیۆگ بكاته شوێنگره‌وه‌ی ئینیێستا.
ریكی پیۆگی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی ئیسپانی كه له قوتابخانه‌ی لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، كاپتن و ناوه‌راستكاری تیپی دووه‌می بارسێلۆنا بووه و تا ئێستا هیچ یارییه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا نه‌كردووه، جگه له‌م 2 یارییه دۆستانه‌ی ئه‌مریكا نه‌بێت.
ریكی پیۆگ پێشتر به‌شداریی چامپیۆنزلیگی لاوان كردووه و 10 یاری بۆ بارسا كردووه، 3 گۆڵ و 3 ئاسیستی تۆمار كردووه.