بارسێلۆنا 50 ملیۆن یۆرۆ و 3 یاریزانی له به‌رامبه‌ر پۆگبا ده‌داته مانچێسته‌ر یونایتد
بارسێلۆنا به ئۆفه‌رێكی نوێ دوایین هه‌وڵی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ده‌خاته گه‌ڕ
بارسێلۆنا به ئۆفه‌رێكی نوێ هه‌نگاو به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی پۆل پۆگبا ده‌هاوێژێت.
تۆڕی سكای سپۆرت كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری پۆگبا ببێت، به‌ڵام بارسێلۆنا واز ناهێنێت و ئه‌مجاره ئاماده‌یه 50 ملیۆن یۆرۆ و یێری مینا و ئاندرێ گۆمێز له به‌رامبه‌ر پۆگبا بداته یانه ئینگلیزیه.
نرخی یێری مینا ده‌گاته 40 ملیۆن یۆرۆ و نرخی ئاندرێ گۆمێزیش له نێوان 25 بۆ 35 ملیۆنه، به‌مه‌ش بارسێلۆنا نرخی به‌ده‌ستهێنانی پۆگبا بۆ سه‌د و پازده بۆ سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌رپرسانی شه‌یتانه سووره‌كان رازی نیین ده‌ستبه‌رداری پۆگبا ببن.
