یێری مینا تەنیا هەنگاوێک لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا نزیکە

"مینا ماڵئاوایی له‌ یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا كردووه‌"

یێری مینا نزیکە بەرامبەر 35 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە بکات و تاکو ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا دەستی بە راهێنان نەکردووەتەوە.

مینا تەنیا هەنگاوێک لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا نزیکە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی بەریتانیا ئەو بەرگریکارە کۆلۆمبییە نزیکە بەرامبەر ٣٥ ملیۆن پاوەند بچێتە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد، کە جگە لە مان یونایتد یانەکانی ئێڤەرتۆن و لیۆنیش لەسەر هێڵن و دەیانەوێت بیبەنە ریزەکانیان، بەڵام مان یونایتد نزیکترینیانە و تاکو شەوی پێنجشەممە دەرفەتیان لەپێشە تاوەکو گرێبەستەکەی مینا بۆ مان یونایتد یەکلا بێتەوە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیای ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یێری مینا په‌یامی ماڵئاواییكردنی خۆی به‌ هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌ نزیكه‌كانی بارسێلۆنا راگه‌یاندووه‌.

Fly Erbil Advertisment