به فه‌رمی، كیپا بۆ چێڵسی و كۆرتوا بۆ ریال مه‌درید
كیپا گه‌یشته له‌نده‌ن و كۆرتواش به‌ره‌و ئیسپانیا كه‌وته ڕێ

یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباوی ئیسپانیا به فه‌رمی رۆیشتنی كیپای گۆڵپارێزی بۆ یانه‌ی چێڵسی راگه‌یاند و بۆ وه‌رزی نوێ ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی تیبۆ كۆرتوای كه سبه‌ی گۆڵپارێزه به‌لجیكاییه‌كه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌گاته ئیسپانیا.
كیپای ته‌مه‌ن 23 ساڵ بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی گه‌یشتۆته له‌نده‌ن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌چێته نێو باره‌گای یانه‌ی چێڵسی و پشكنینه پزیشكییه‌كانی بۆ ده‌كرێت.
یانه‌ی چێڵسی گرێبه‌سته‌كه‌ی كیپا ئاریزابالاگای به 80 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلباو هه‌ڵوه‌شانده‌وه و دوای جۆرجینیۆ ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی چێڵسی له‌وه‌ته‌ی ماوریزیۆ ساری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی وه‌رگرتووه.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی ریال مه‌درید ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی تیبۆ كۆرتوای راده‌گه‌یه‌نێت و سبه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه ماڵئاوایی له له‌نده‌ن ده‌كات و ده‌گاته ئیسپانیا بۆ پشكنینه پزیشكییه‌كانی.