حكومه‌تى هه‌رێم مژدهيهك ده‌داته سودمه‌ندانى قه‌رزى بچووك
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارێكى له به‌رژه‌وه‌ندى سودمه‌ندبووان له قه‌رزى بچووك ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕيارێكى له به‌رژه‌وه‌ندى سودمه‌ندبووان له قه‌رزى بچووك ده‌ركرد.
به‌ڕێوبه‌رى قه‌رزى بچووك له هه‌رێمى كوردستان، ئارام ئه‌نوه‌ر عومه‌ر رايگه‌ياند، "سەرجەم سوودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچووك ئاگاداردەكەینەوە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (1061) لە 8/8/2018 بڕیار دراوە بۆ ماوەی ساڵێك پاژەكان (الاقساط) دوابخرێن".
ناوبراو له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، ئاماژه‌ى بۆ هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌و بڕياره كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان بڕيار دراوه وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان بۆ يه‌ك ساڵى ديكه دوابخرێن واته له (3/4/2018) تاوه‌كو (3/4/2019) ".
له ساڵانى رابردوودا و به‌ر له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى قه‌يرانى دارايى ببێته‌وه، هه‌زاران هاووڵاتى سوودمه‌ند بوون له وه‌رگرتنى قه‌رز له حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى بچووك و خۆبژێوى و له ئێستادا به هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه، حكومه‌ت بڕياريداوه ساڵێكى ديكه وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى دوابخات.
ئ.ر