كریستیانۆ له یه‌كه‌مین یاری له‌گه‌ڵ یوڤی تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ر پێ نه‌دۆزرایه‌وه
به ڤیدیۆ... یوڤێنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ریمۆنتادای تۆمار كرد

كريستيانۆ رۆناڵدۆ له يه‌كه‌مين ياری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت، هه‌ڵبه‌ت تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ری پێ نه‌دۆزرایه‌وه، به‌ڵام یانه‌یه‌كی له دواساتی یارییه‌كه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین گه‌ڕی سێریای ئه‌ی، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 3 گۆڵ به‌رمبه‌ر 2 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤی ته‌واو بوو.
له خوله‌كی 3ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه سامی خزیرا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یوڤێنتۆس تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 38 ماریوز ستیبنكسی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كیڤۆ یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئیمانوێل جیاكیرینی له رێگه‌ی لێدانی سزا گۆڵی پێشكه‌وتنی كیڤۆی تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 75 ماتیا بانی به هه‌ڵه گۆڵێكی له كیڤۆ تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یوڤی یه‌كسان كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدرێت، فیدریكۆ بێرناندیسكی به گۆڵێكی كوشنده یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه بۆ یوڤی به‌ده‌ستهێنا.