لۆپیتیغی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ هانا بۆ مۆراتا ده‌بات
ریال مه‌درید به 80 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی مۆراتا نزیك بۆه‌وه

به گوێره‌ی دهزگایهكانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌شتا ملیۆن یۆرۆ له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ی ئالڤارۆ مۆراتاس هێرشبه‌ری پێشووی ته‌رخان كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره گواستنه‌وه‌ی مۆراتای هێرشبه‌ری پێشوویان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و نه‌هێنانی یاریزانێك له شوێنی ئه‌م ئه‌ستێره پۆرتوگالییه، هانده‌رانی یانه‌كه داوای گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی به‌بری 80 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شی چێڵسی كردووه تاوه‌كوو ده‌ستبه‌رداری مۆرتا بن.
ئه‌گه‌رچی له دوو رۆژی رابردوو مۆراتا رایگه‌یاندبوو: له‌چێڵسی دڵخۆشه و ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه زیاتر له 30 گۆڵ تۆمار بكات، به‌ڵام دوای ئه‌م ده‌نگۆیه یانه‌ی چێڵسی و خودی یاریزانه‌كه‌ش تا ئێستا هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه.