"پۆگبا به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات"
مینۆ رایۆلا ده‌یه‌وێت ئاڵوگۆڕ به راكیتیچ و پۆگبا بكات بۆ یه‌ك وه‌رز

مینۆ رایۆلا به‌ڕیوه‌به‌ری كاره‌كانی پۆل پۆگبا هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه بۆئه‌وه‌ی پۆگبا مانچێسته‌ر جێبێلێت.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵێكی رایۆلا داوه بۆ ئاڵوگۆر كردنی پۆگبا و ئیڤان راكیتیچ، ئه‌گه‌رچی مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده نییه پۆگبا له‌به‌رامبه‌ر راكیتیچ بدات، به‌لام رایۆلا ده‌یه‌وێت سه‌رتا به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك راكیتیچ په‌یوه‌ندی به مان یونایتد بكات، دواتر له‌سه‌ر نرخی پۆگبا رێكبكه‌ون.
له‌سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی ده‌رگای بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان،به‌هۆی كێشه له نیوان مۆرینهۆ و پۆگبا ئه‌م ناوره‌ستكاره فره‌نسییه ده‌یه‌وێت ریزی شه‌یتانه سوره‌كان به‌جێبێڵیت و نزیكترین یانه‌ش له پوگبا، بارسێلۆنایه.
