درێسی ژماره 7ـی ریال مه‌درید بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه
"مانه‌وه‌ی ژماره 7 به‌بێ خاوه‌نی واتای ئه‌وه‌یه ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره ده‌گوازێته‌وه"
.jpg)
له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاوه‌كو ئێستا درێسی ژماره حه‌فت بێ خاوه‌نه.
ئه‌گه‌رچی به‌ر له‌ده‌ستپیكردرنی وه‌رزی نوێی لالیگا ماركۆ ئه‌سینسیۆ چه‌ند جارێك ئاره‌زووی بۆ وه‌رگرتنی ژماره حه‌فا ده‌ربری، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ریال مه‌درید ئه‌م ژماره‌ی به‌كه‌س نه‌داوه.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیانش پێیان وایه مانه‌وه‌ی ژماره حه‌فت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ریال مه‌درید له‌م بازاری گواستنه‌وه‌یه ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی،
له ئه‌گه‌ری روونه‌دانی ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له ئاسینیسیۆ ڤینسیسۆس جۆنیۆر به‌ربژێن بۆ پۆشینی درێسی ژماره حه‌فت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی ماوه‌ی 8 وه‌رز درێسی ژماره 7ـی ریال مه‌دریدی پۆشیبوو كه پێشتر ئه‌و ژماره‌یه هیچ رائول گۆنزالێز بوو، له ئێستاشدا ئه‌م ژماره له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه.
.jpg)