هاوپه‌یمانان نازانن به‌غدادی چی به‌سه‌رهاتووه
قسه له‌باره‌ی تۆماره ده‌نگییه نوێیه‌كه‌ی به‌غدادی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سەبارەت بە تۆمارە دەنگییە نوێیەكەی ئەبوبەكر بەغدادی رێبه‌ری داعش، شۆن رایان گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاند: "ناتوانین تۆمارە دەنگییەكە پشتڕاستبكەینەوە، یان بزانین مردووە یان نا".
ھەروەھا گوتی: "ماوەیەكە بەغدادی لە گۆڕەپانەكە دوورە، دەمێكە پەیوەندی لەگەڵ چەكدارەكانی پچڕاوە، دوایین جار لە 2014 بینراوە، دوا تۆماری دەنگیش ساڵێك لەمەوبەربوو".
گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ده‌ڵێت: "ناتوانین تۆمارە دەنگییەكە پشتڕاستبكەینەوە، یان بزانین مردووە یان نا، ئەگەر دەنگی ئەویش بێت، بێگومان كەسێكە دەمانەوێت لەدەرەوەی گۆڕەپانی شەڕبێت، ماوەیەكیشە دوورە لە گۆڕەپانەكە، دەمێكە پەیوەندی لەگەڵ چەكدارەكانی پچڕاوە، دوایین جار لە 2014 بینراوە، دوا تۆماری دەنگیش ساڵێك لەمەوبەربوو، وەك دەزانن، داعش تووشی شكستی سەربازی بووە و ترس و برسیەتی لەنێو چەكدارەكانیدا ھەیە، ئێمە زانیاریمان لەمبارەوە ھەیە، بەڵێ ئەوان برسییەتی تەنگی پێھەڵچنیوون، ھەروەھا چەك و تەقەمەنیشییان كەمبووەتەوە".
لەبارەی بوونی چەكدارانی داعش و ھێرشەكانیان لە عێراقیشەوە، شۆن رایان گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتی: "دەزانین كە لە عێراقدا چەند حەشارگەیەكیان ماوە، تەكتیكی نوێشیان لە ئەنجامدانی ھێرشەكانی ئەمدواییە بەكارھێناوە".
دوو رۆژ پێش ئێستا به‌غدادی له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه له پێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی میدیایی فورقان بڵاوكراوه‌ته‌وه داوای به‌رده‌وامی و خۆڕاگری له چه‌كداره‌كانی كرد‌و و گووتی: "ته‌رازووی سه‌ركه‌وتن و شكست به‌ند نییه به شارێك یان شارۆچكه‌یه‌ك، یان په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی كێ له رووی هێزی ئاسمانی باڵاده‌ستره و مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و بۆمبی زیره‌كی زۆرتره".
رێكخراوی داعش تا ساڵێك پێش ئێستا رووبه‌رێكی زۆری خاكی سووریا و عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌دا رووبه‌ره‌كه زۆر بچووك بووه‌ته‌وه و ته‌نها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سك و بیاباندا ماونه‌ته‌وه و زیاتر له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن.
ده‌نگوباسی ئه‌و په‌یامه ده‌نگییه‌ی به‌غدادیش له كاتێكدایه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش بڵاوبووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 له مزگه‌وتی نووری له رۆژئاوای مووسڵ ده‌ركه‌وتبوو. به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یێنێت كه هێشتا زیندووه.