فڕۆکەیەکی تایبەت لە فرۆکەخانەی میسراتە لە لیبیا تێکشکا

بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی میسراتە، دەسەڵاتدارانی لیبیا بڕیاریاندا ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی سەرجەم فڕۆکە و گەشتە ئاسمانییەکاندا دابخەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ناوخۆیی لیبیا، فڕۆکە تێکشکاوەکە لە جۆری تایبەت بووە و لە کاتی کەوتنەخوارەوەیدا کەسایەتییەکی دیار لەنێویدا بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسایەتییە و چارەنووسی سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی لیبیا راستەوخۆ بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا دەرکرد، بەبێ ئەوەی کاتی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان رابگەیەنن. هۆکاری سەرەکیی تێکشکانی فڕۆکەکەش تا ئێستا نادیارە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.