به ڤیدیۆ... سێكوچكه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی پاریس عه‌رشی خولی فره‌نسایان هه‌ژاند
ئه‌ستێره‌كانی پاریس له گۆڵبارانكردنی به‌رامبه‌ره‌كانیان به‌رده‌وامن
.jpg)
له گه‌ڕی سێیه‌می لیگ وه‌نی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ سێیه‌م یارییه له‌سه‌ریه‌ك به تۆماركردنی 3 گۆڵ له یاریگه دێته ده‌ره‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداریی یانه‌ی ئانجێی كرد، یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 12 كاڤانی شریتی گۆڵه‌كانی پی ئێس جی بڕی، به‌مه‌ش بووه خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ له‌م وه‌رزه.
دواتر تۆماس مانجانی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئانجێ یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، له خوله‌كی 51 كلیان مباپێ یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشخست، به‌مه‌ش مباپێ سێیه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 66 نێیمار دا سیلڤا سێیه‌مین گۆڵی له‌سێیه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان به 9 خاڵ و به 9 گۆڵ پێشه‌نگی خولی لیگ وه‌نی فره‌نسای گرت.