سانجێرمان پێش داخرانی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌یه‌وێت ئیریسكن بفڕێنێت
پاریس سانجێرمان 110 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیریكسن ئاماده كردووه

یانه‌ی پاریس سانجێرمان له پێناو گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئێریكسنی هێرشبه‌ری تۆتێنهام هۆتسپێرس گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های ئاماده كردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه یانه‌ی پاریس سانجێرمان هه‌وڵده‌دات به‌ر له داخرانی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كریستیان ئێریكسن له تۆتێنهامه‌وه بگوازێته‌وه و ئاماده‌یه به 110 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و هێرشبه‌ره بباته ریزه‌كانی.
ئه‌م ده‌نگۆیه له كاتێكدایه یوێفا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه له‌باره‌ی یاریی دارایی خاوێن كردووه و بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجامه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نرێت.
كریستیان ئیریكسنی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی ئا‌یاكس ئه‌مستردام به 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده تۆتێنهام، له‌وكاته‌وه 228 یاری بۆ تۆتێنهام كردووه، 56 گۆڵ و 69 ئاسیستی هه‌بووه.