به ڤیدیۆ.. یاریزانێكی كورد یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ دۆرتمۆند به‌ده‌ستهێنا
دۆرتمۆند یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی بۆندزلیگا تۆمار كرد

له یه‌كه‌مین گه‌ڕی بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند گۆڵبارانی یانه‌ی لایپزیگی كرد، له یارییه‌كه‌شدا یاریزانێكی كورد شریتی گۆڵه‌كانی دۆرتمۆندی بڕی.
یانه‌ی دۆرتمۆند یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان ئه‌نجام دا، سه‌ره‌تا جان كیڤن ئۆگستین له خوله‌كی یه‌كی یارییه‌كه گۆڵێكی خێرای تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 21 مه‌حموود داود ناوه‌راستكاری كوردی رۆژئاوای سووری ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ دۆرتمۆند یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان مارسیل سابیتسر یاریزانی لایپزیگ گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدرێت ڤیتسل گۆڵی سێیه‌می بۆ دۆرتمۆند زیاد كرد.
دواتر له خوله‌كی 91ـی زیادكراوی كۆتایی یارییه‌كه ماركۆ رویس یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی خۆی بۆ دۆرتمۆند تۆمار كرد.