هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سوننه هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر كورد له كه‌ركووك ده‌ده‌ن
هۆزه عه‌ره‌به‌كان: ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركووك به‌نیازی هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌ی تایفییه
K24- هه‌ولێر:
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وه‌ڵامی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك ده‌داته‌وه و به هێنانه‌وه‌ی فیتنه‌ی تایفی و هه‌ڵگیرساندنی ئاژاوه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وا شه‌قام له دژیان ده‌جووڵێنین.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دووپاتیكرده‌وه "لێدوانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له پارێزگای كه‌ركووك ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له‌پشته‌وه‌یه و ئامانجیان هه‌ڵگیرساندنی فیتنه‌ی تایفییه له كه‌ركووك"، گوتیشی، "ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌ركووك، ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ كورد له كه‌ركووك ده‌زانین، له‌ئه‌گه‌ری به‌ئامانجكردنی كوردیش له كه‌ركووك هۆشدارییان پێ ده‌ده‌ین".
حوێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و قوربانیدانه‌كانیان له‌یاد بێت كاتێك رێكخراوی داعش ناوچه‌كانیانی داگیركرد، كه ئه‌و كات ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له دژی خه‌ڵكی كه‌ركووك به درووشمی تایفه‌گه‌ری سه‌ركردایه‌تی تیرۆریستیانی ده‌كرد، تا دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی وه‌ك حه‌وێجه، ناحیه‌ی ریاز و ناوچه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیر بكرێن".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان گوتی: "پێویسته ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش سزا بدات كه له شاری كه‌ركووكن و مافی ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ربگرێته‌وه كه له‌كاتی شه‌ڕی داعش گونده‌كانیان وێرانكراون"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیانیان به ته‌نیا گوندێكیش له‌و گوندانه نه‌گه‌یاندووه كه ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌و گوندانه له لایه‌ن داروده‌سته‌ی ئێوه و لایه‌نگرانی داعشه‌وه وێران كراون، پێویسته له‌سه‌رتان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانبارانه بكه‌ن كه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یان ده‌ستگیر كرد و به‌ده‌ست و پێ به‌ستراوی له شه‌قامه‌كانی حه‌وێجه‌یان ده‌سووڕانده‌وه و دواتر له‌لایه‌ن هه‌وادارانی ئێوه‌وه شه‌هیدكران".
حوێت له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 به‌ڕه‌خنه ئامێزه‌وه گوتی، "ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی مافی خۆیانه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه داگیركراوه‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه، چونكه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی داعش خۆیان له‌ناویان داڵده‌داوه و ناتوانن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ پاراستنی ئه‌و تیرۆریستانه".
حوێت رووی قسه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك كرد و گوتی: "كاتێك ئێوه باسی ده‌ستگیركراوان ده‌كه‌ن، باش بزانن كه یاسا له هه‌رێمی كوردستان پاكترین یاسایه و هیچ سته‌مكاریێكی له‌و شێوه‌یه له كوردستان بوونی نیه‌ی كه ئێستا له‌كه‌ركووك هه‌یه"، هۆشداریشیدایه ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو كه، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ر به سیسته‌می به‌رگری سه‌ربازییه و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێوه‌ش له پێشمه‌رگه هه‌ڵقوڵاوی رێكخراوی داعشه و له‌ئه‌گه‌ری به‌ئامانجكردنی كوردانی كه‌ركووك هۆشداریتان پێ ده‌ده‌ین".
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌شی به‌بیر ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی كه‌ركووك هێنایه‌وه كه، "پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانیتان له‌یاد مابێت كاتێك پێشوازی له عه‌ره‌ب كرد و پارێزگاری له شه‌ره‌فی ئه‌وان كرد، كه شه‌ره‌فی ئێوه بوو"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌نجوومه‌نی ئێوه ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسییه و نوێنه‌رایه‌تی میلیشیاكانی ئێران و هه‌واڵگه‌ری تاران ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی هۆزه عه‌ره‌به ره‌سه‌نه‌كان ناكات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایشیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی جووڵاندنی شه‌قامیان كرد و رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه، ئه‌وا كاردانه‌وه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراو نیشان ده‌ده‌ن.
H.B