"ھۆکاری راستەقینەی یەدەگبوونی کۆرتوا ئاشکرا دەبێت"
راهێنهر له نێوان كۆرتوا و ناڤاس بڕیاری كۆتایی دا

دوای ئەو ههموو رەخنە و ھێرشانەی کرانە سەر لۆپیتیخی راھێنەری ریال مەدرید، لەسەر یاریی پێنەکردنی کۆرتوای گۆڵپارێز، راھێنەر ھۆکاری راستەقینەی یەدەگبوونی گۆڵپارێزە بهلجیکیەکەی خستەڕوو، کە لەم دوایانە پەیوەندی بەریزەکانی یانەی شاھانەوە کردووە.
کۆرتوا، لە له سهرهتای ئهم مانگه لە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ ، یانەی چێڵسی لەندەنی جێھێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی مێرێنگێ کرد، بەڵام لۆپیتیخی راھێنەر لە یاریی سووپەری ئەوروپی و دوو گەڕی لالیگای ئیسپانی یاری بە كهیلۆر ناڤاسی کۆستاریکی کرد، دوای بردنەوەشیان لە یانەی جیرۆنا، راھێنەری مێرێنگێ گوتی: ئێمە چەند ئەگەرێکی باشمان لەبەر دەستە لە بارەی گۆڵپارێزانەوە، بۆ ھەر یارییەک باشترینیان ھەڵدەبژێرین، ناڤاس لەم یارییەدا چانسی خۆی وەرگرت.
راھێنەر ئەوەشی درکاند, کە رکابەرییەکی باش لە نێوان گۆڵپارێزەکانی دا ھەیە، بوونی ئەم گۆڵپارێزە باشانە خاڵێکی بەھێزی تیپەکەمان دەبێت، ئەوەی لەقسەکانی لۆبیتیخیی دەرکەوت، بریتیە لە پشتبەستن بەسیستەمی بەنۆرە یاریی پێکردنی یاریزانەکانی، رەنگە کۆرتوا بۆ یارییەكانی ئهورووپا یاری بكات و ناڤاسیش بۆ یارییە ناوخۆیەکان بێت.
لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان ھاندەرانی مێرێنگێ پێیان وایە ئەگەر ناڤاس بەم ئاستەی بەردەوام بێت ئەوا دەرفەتی یاریی کردن بە کۆرتوا نادات، بەشێکی تریان داوای مانەوەی ناڤاس دەکەن لە پێکھاتەی یانەی شاھانە، وەک رێزێک بۆ ئەو ئاستەی لە ماوەی 3 ساڵی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ دا پێشکەشی کردووە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم