یواكیم لۆف جارێكی دیكه‌ هانای بۆ لیرۆی سانی برده‌وه‌

لیرۆی سانێ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌

دوای کرانە دەرەوەی ئەڵمانیا لە قۆناخی یەکەمی مۆندیالی ٢٠١٨، یواخیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ بۆ دوو یاریی داهاتووی مانشافت بانگهێشتی كردوون.

لیرۆی سانێ دوای ئه‌وه‌ی له‌ مۆندیالی رووسیا دوورخرایه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ لۆف بانگهێشتی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا سامی خزێره‌ی یاریزانی یۆڤێنتۆسی دوور خستووه‌ته‌وه‌، ئێلکای گۆندۆگانیش بانگهێشت كراوه‌ سەرەڕای ئەوەی بەهۆی وێنەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان قسەیەکی زۆری لەسەر کرا و بووە هۆی ئەوەی مەسعوود ئۆزیل واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت.

ئه‌ڵمانیا له‌ دوو یاریی داهاتوو له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌رووی فڕه‌نسا ده‌بێته‌وه‌ پاشان له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر پیرۆ یاریی ده‌كات.

Fly Erbil Advertisment