وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پشووى رۆژانى شه‌ممه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
6ى ئه‌يلوول رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى مامۆستايانه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕياريدا، بۆ وه‌رزى خوێندنى ئه‌مساڵ رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌موو هه‌فته‌يه‌ك وه‌ك پشوو هه‌ژمار نه‌كرێت و ده‌وام تێيدا ئاسايى بێت.
له ئاگادارينامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "بۆ ئه‌مساڵى خوێندن (2018-2019)، رۆژى پێنجشه‌ممه رێككه‌وتى (6ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018)، رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى مامۆستايانه".
سه‌باره‌ت به پشووى رۆژانى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ش، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رايگه‌ياندووه، "رۆژانى شەممە، کە بە پشوو هەژمار کرابوو، لەم ساڵى نوێى خوێندندا پشوو نییە و لە رۆژى شەممە تا پێنج شەممە دەوام فەرمى دەبێت".
ئ.ر